ئـێران دەربارەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا ڕوونکردنەوەیەك دەدات
ئەمڕۆ سێ شەممە کەناڵە فەرمیەکەی تەلەفزیۆنی ئێران ڕەتیکردەوە کە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدای پایتەخت هێرشی کرابێتە سەر لەلایەن خۆپیشاندەرە عێراقیەکان کە ماوەیەکە توڕە و ناڕازین لە چینە سیاسیە دەست ڕۆیشتوەکان کە فەرمانڕەوایی عێراق دەکەن بە پاڵپشتی ئێران ، لەلایەکی دیکەوە کەناڵی خەبەری ئێرانی لە زاری بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا گوتیان هێزێکی تایبەت دژە ئاژاوەگێری باڵیۆزخانەکە دەپارێزن
هەروەها بەرپرسانی باڵیۆزخانەکە ئاماژەیان دا ڕاپۆرتە هەواڵیەکان کە باسی لە هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران دوورە لە ڕاستی و تۆقێکی ئەمنی توند لە دورووبەری باڵیۆزخانەکەمان هەیە و ئەم دەنگۆیانە لەدوای هەڵکوتانە سەر کونسولگەری ئێران هات لە کەربەلا کە خۆپیشاندەران دیواری کونسولگەریەکەیان سوتاند و ئاڵای ئێرانیان هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لە شوێنی بەرزکردەوە
سەرچاوە : شەفەق نیـوز