ئیسرائیل نوێنەری تایبەتی چاودێری مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەی دەردەکات

دادگای باڵای ئیسرائیل فەرمانی دەرکردنی عومەر شەکیر ، چاودێری مافی مرۆڤی لە وڵاتەکەی پشڕاست دەکاتەوە، ئەو تاوانبار بوو بەوەی پشتیوانی لە هەڵمەتی نا بۆ کڕینی کاڵای ئیسرائیلی کردووە .
بە گوتەی پارێزەری عەمەر شەکیر ، ئیسرائیل ڤیزەی کاری ئەو هاووڵاتیە ئەمریکیەی هەڵوەشاندۆتەوە و دەبێت ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێت .
هەڵمەتی نابۆ کڕینی کاڵای ئیسرائیلی داوا لە هاووڵاتیانی ناوچە فەلەستینیەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل دەکات ، کاڵای ئیسرائیلی حەسار کەن و نەیکڕن .
هاوکات ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت دەرکردنی عومەر شەکیر بڕیارێکی سیاسییەو، پشتیوانی لە هەڵمەتی نا بۆ کڕینی کاڵای ئیسرائیلی بەهانەیە .