بەڕێکردنی کاروانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق ڕاگیرا
بەرپرسی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی ئێران ڕایدەگەینێت ، بۆ ماوەیەکی نادیار هیچ کاروانێکی زیارەتی ئێرانی بۆ عێراق بەرێ ناکەن ، هۆکارەکەی بۆ نائارامیەکانی ئێستای عێراق دەگێڕێتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەم بارەوە هۆشداری داوە .
مستەفا قاسمی بە ئاژانسی ( ئیسنا )ی ئێرانی ڕاگەیاندووە ئێمە ئامادەیی ئەوەمان تێدایە ، رۆژانە دوو هەزار زیارەتکەر بنێرێنە عێراق بەڵام لە ئیستادا عێراق ئارام نییە .
رێگاکان لە سنوورەکانی خوسرەی ، مێهران ، چەزابە و شەلەمجە داخراون و زیارەتکاران ناتوانن بە رێگاکانی تردا بچنە شارە پیرۆزەکانی عێراق .
ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی عێراقی لە دژی ئێران دروشمان بەرز کردۆتەوەو ڕژاونەتە سەر بالێۆزخانەی ئێران لە بەغدا و سێ کەسی خۆپیشاندەریش لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران گیانیان لە دەست دا