نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكە دەخاتە روو
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی لایانە سیاسیەكان و سەرۆكایەتیەكانی پەرلەمانی و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆككۆماری عێراق و لایانە سیاسیەكانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند” هەماهەنگی و یەكرێزی لایانەكانی كوردستان لەسەر هەموو شتێكە و رایگەیاند كە یەكرێز و هەماهەنگ دەبین”.
لەبارەی داواكاری خۆپێشاندەرانی عێراق نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە داواكاریە رەواكانی خۆپێشاندەران كردوو راشی گەیاند پاڵپشتی هەر هەوڵێك دەكەن، كە بە ئاراستەی چاكسازی بێت بۆ چارەسەری كێشەكان”.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی راشی گەیاند كە هەرێمی كوردستان پشگیری لە حكومەتی عێراق و داواكاری خۆپێشاندەرانی عێراق دەكات
هەروەها راشی گەیاند كۆدەنگیمان بریاری زامنی پاراستنی مافی گەلی كوردستان و كوردستانە. هەروەها راشی گەیاند دەبێت هەر هەنگاوێك بۆ كۆدەنگی بێت دەبێت بەهەماهەنگی هەموو لایانەكان بێت”.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشی گەیاند كە بێگومان ئەم دۆخەی عێراق كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت”.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی راشی گەیاند” كێشە لە عێراق لە بوونی دەستوور نیە بەڵكو لە پشگوێ خستنی دەستوورە نەك بوونی دەستوور، هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتیشی كێشەی عێراق كێشەی هەرێمی كوردستانیشە و هەروەها راشی گەیاند كە خەڵكی عێراق شایستەی لەوە زیاترە”.
هەر لەبارەی دەستوور سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشی گەیاند با لە خۆمان و هێزە سیاسیەكانیش با لەخۆیان بپرسن گۆڕانكاری لە دەستوور بۆچیە، بۆ خۆشگوزەرانی و باشتر كردنی عێراقە یان بۆ سەردەمێكی تاریكە، بۆیە دەبێت ئەمە لەخۆمان بپرسین، هەروەها كێشەی دەستوور جێبەجێ نەكردنیەتی نەك خودی دەستوور لە عێراق، گەلی عێراق خۆشگوزەرانی دەوێت نەك گۆڕانكاری لە دەستوور”.
لەبارەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەموو هێزە سیاسیەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی كۆبوونەوەكانمان بەروەدام دەبێت، بۆ هەر پێشهاتێك و گۆڕانكاریەك”.