تەقینەوەیەک گرێ سپی رۆژئاوای کوردستانی هەژاند
لەو ناوچەیەی گرێ سپی کە ئیستا پاراستنی لەدەست تورکیا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە تەقینەوەیەک رووی دا .
بە پێی سەرچاوە هەواڵەیەکان ، تەقینەوەکە لە گەڕەکی جسری ناوەڕاستی گرێ سپی هاتۆتە ئاراوەو تا ئیستا ڕوون نییە خەساری گیانی و ماڵی چەندە بووە .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەیکە چەند رۆژێکیش لە مەوبەر لە گەرەکێکی تری گرێ سپی تەقینەوەیەک ڕووی دابوو کە بووە هۆی کوژرانی ١٣ کەس و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون .