یوسف کەنا : کێشەی عێراق دەستوور نییە ، گەندەڵی نابەرپرسیارەتییە

سەرکردەی مەسیحی و ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووی عێراق ( یونادم یوسف کەنا ) لە لێدوانێکدا بۆ (سۆمەرییەنیوز) کێشەی عێراق دەستوور نییە تا بمانەوێت هەمواری بکەینەوە ، زۆر بە وردی لە کاتی نوسینەوەدا تیشک خراوەتە سەر هەموو بووارەکان ، ئەوەی کێشەیە گەندەڵی و نابەرپرسیاری بەرپرسەکانە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاشکرای دەکات لە کاتی نووسینەوەی دەستور نیگەرانی سەرەکی ئەوەمان ئەوە بوو سەرۆکایەتیەکان بەردەوام لە دەست پێکهاتەیەکلی عێراقدا بمێنێتەوە .
کانا پەی وایە بۆ چارەسەری کێشەکان پێویستە پۆستەکان بە پێی پێکهاتەکان بێت نەک کورسی و دەنگی دەنگدەران .
یوسف کەنا هەر وەها ئاماژە بە پێشێل کردنی دەستوور دەکات و نمونەیەک دێنێتەوەو دەڵێت بڕیار بوو پارێزگا و هەرێمەکان لە بڕیاردان دا بەشدار بن بەڵام تا ئێستا ئەو خاڵە دەستوورییە جێ بەجێ نەکراوە .
جیگەەی ئاماژەیە لە دووای پەرە ئەستاندنی خۆپیشاندانەکانی عێراق چەند لایەنێکی شۆڤێنی بە هاوکاری دراوسێکان لە هەوڵی ئەوەدان دەستووری عێراق بگوڕدرێت و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان بسڕنەوە .