دوو نووسەر لە سلێمانی بەهۆی نووسینەکانیانەوە ڕەوانەی دادگا دەکرێن
نووسەران ئارام سدیق و زانیار محەممەد لە دووای سکڵای نووسەر توانا ئەمین بانگ دەکرێنە دادگای سلێمانی
پێش دیاری کردنی رۆژی دادگایی هەردووک نووسەر ئەمرۆ یەکشەممە لە بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد ی شاری سلێمانی وتەی سەرەتاییان لێ وەرگیراو بە کەفالەتی ٣٠٠ هەزار دینار ئازاد کران تا رۆژی دادگایی کردنیان .
زانیار محەممەد لەم بارەوە بۆ راگەیاندەنەکانی ئاشکرا دەکات هۆکاری ئەوەی سکاڵا لە سەر من ئارام سدیق تۆمار کراوە دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕەخنەی ئەدەبیمان لە کار و کۆڕەکانی” توانا ئەمین” گرتووە بەڵام سکاڵاکە بە پێی مادەی ٢ ی خراب بەکارهێنانی تۆڕی گشتی ( سوشیال میدیاوە ) لە سەر ئێمە تۆمار کراوە ، ئەوە لە کاتێکدایە ئێمە وتارو ڕەخنەمان نووسیوە ، بۆیەش داوامان کردووە بە پێی یاسای ٩ی کاری رۆژنامەنووسی دادگایی بکرێین .