نێچیرڤان بارزانی لە دیداری مێریدا چەند بابەتێکی هەستیاری ورووژاند

 

لە یەکەم رۆژی  کۆبوونەوەکانی دیداری مێریدا ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی چەند تەوەری گرینگی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە ، یەکنلەوبەشەی کە هەڵوێستەی تایبەتی لە سەرکرا ، هێرشی تورکیا بوو بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رای وابوو ، تورکیا کێشەی لە گەڵ کوردانی رۆژئاوا نییە ، بەڵکو کێشەی” پەکەکە” هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشانەیە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی هەنووکەیی عێراق کرد و گووتی ، من پێم وایە خۆ پیشاندانەکان خۆ ڕسکن چوونکە ئەو جیلەی لە ناڕەزایەتی  دەربڕینەکاندا بەشدارە لە زوڵم و زۆری سەردەمی سەدامی دیوە نە هاتنی هێزەکانی ئەمریکا ، کەوابوو جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکان بۆ ئاوەدانی و هەلی کار و خزمەتگوزاری هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەی ئیستان .

 

بەگشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەم تەوەرانەی خووارەوە ڕای خۆی دەربڕی کە دەتوانن لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆکەوە بینەرو بیسەری بن

 

خۆپیشاندانه‌كان، چارەسەر چییە ، دەتوانین چی بکەیین ، ڕەوشی سووریا ، کێشەی کورد لە تورکیا ، یەکڕیزی ناوخۆیی ، دەستووری هەرێم ، پرسی پێشمەرگە .

لە کۆتاییشدا وڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە .

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2501649669931257/?t=114

Back to top button