بزانن چەند هەزار سەرباز گەڕینداونەتەوە ریزی سوپای عێراق
لە پێناو چاکسازی و ڕازی کردنی جەماوەری ناڕازی وەک هەنگاوە سەرەتاییەکان ، وەزارەتی بەرگری عێراق ٤٥ هەزار سەبازی گێڕایەوە ڕیزی سوپا کە پێشتر هەریەکەو بە هۆکاری جیاواز لە ڕیزی سوپای عێراق دەرکرابوون .
ئەو بڕیارەش دەگەرێتەوە بۆ چارەسەریكی کاتی وەک نەهێشتنی بێکاری و کەم بوونەوەی ناڕەزایەتیەکانی ئێستای عێراق .
ئەو ٤٥ هەزار سەربازە وەک ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری عێراق باسی دەکات وەزارەت ئامادەکاری بۆ کردوون ، دەنا ڕێژەی سەربازانی دەرکراو لە ڕیزی سوپا نزیک بە ١٠٨ هەزار کەسن .
بەشێکی زۆر لەو سەبازانە بە هۆی ئەوەی لە کاتی شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ سەنگەرەکانیان بە جێ هێشتبوو لە ریزی سوپا دەرکرابوون .