لەیەکەم کۆبوونەوەیدا لیژنەی هەموارکردنەوەی دستور چەند بڕیارێکی دەرکرد

 

لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی کاتی هەموار کردنەوەی دەستوری عێراق  بەرێوەی برد ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە .

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە  لە سەر هەموو پێشنیارەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق هەڵوێستە دەکەن و پشت بە پسپۆڕی و شارەزایی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەبەستن .

 

لیژنەکە بڕیاری بەردەوامی کۆبوونەوەکانی داوە تا ئەو کاتەی داواکاری خۆپیشاندەران لە بەشی خزمەتگوزاری و هەلی کار دێتە دی ، ئەم کارەش پێویستی بە هەموارکردنەوەی دەستوورە

 

Back to top button