ئەو دەستانە کێن وا عادل عەبدولمەهدی ڕاستەوخۆ ناویان ناهێنێت
عادل عبدولمەهدی :دیاردەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئێستا کەف و کوڵی نابەرپرسیارەتی ساڵانی ٢٠٠٣ی تا ئیستا پێوە دیارە
لە نوێترین ڕاگەیەندراوی خۆیدا ڕوو لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی عێراقی ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەردە لە سەر هەندێک نابەرپرسیارەتی بەرپرسانی ساڵانی ڕابردوو هەڵدەداتەوە .
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا عادل عەبدولمەهدی گووتی کێشەکانی ئیستا ئەگەری زۆرە لە رێگەی هەموار کردنەوەی دەستوور چارەسەر بکرێت ، چوونکە ئەو پرۆژەیاساییانەی کە هەروا بێوڵام مابوونەوە و تۆزیان لە سەر نیشتبوو ، بە هۆی گوشاری خۆپیشاندەران پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و هەلی کار دەرەخسێنن .
عادل عەبدولمەهدی لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە توندوتیژیەکان دەرحەق بە خۆپیشاندەران گووتی دەستانێک هەن هاندەری ئەو توند وتیژییەن و دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی سیاسی و مەرامی خۆیان خەڵکی سڤیل بکەنە قوربانی .