عێراق ٢٤ کاتژمێری خوێناوی تری تێپەڕ کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-Recovered-11.jpg)
بە پێی هەواڵی ڕاستەوخۆی رۆیتەرز لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣ کەسی تر لە خۆپیشاندەران گیانیان لە دەست داوە یا باشتر بگوترێت کوژراون .
رۆیتەرز دیسان باس لەوە دکات کوژراوەکان بە فیشەکی ڕاستی پێکراون و سەرو سینگیان بە قەناس کراوەتە ئامانج .
ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی عێراقی دەڵێن لە یەک مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکان تەنیا فیشەکی مەشقی واتە فیشەکی ڕاهێنانی سەربازیان بەکار هێناوە .
رۆیتەرز دەنووسێت لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە پایتەختی عێراق ٦ کەس کوژراون ، بەرە بایانی رۆژی سێشەممەش ٥ کەسی تر کوژراون ، یەک لەو کوژراوانە کەسێک بوو کە لەکاتی ناشتنی تەرمی خۆپیشاندەرێکی ترتی عێراقیدا بە فیشەک دەپێکرێ و گیان لە دەست دەدات .