ئێران داوای پاراستنی ناوەندەدیپلۆماسیەکانی لە بەغدا دەکات
لە کاتێکدا لە رۆژانی رابردوو ئێران ڕەتی کردەوە هێرش کرابێتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا و بە گشتی عێراق ، ئەمڕۆ داوایەک ئاراستەی بەغدا دەکات بۆ پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسیەکانی لەو وڵاتەدا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئەوەی ئیدانەی هەر هێرشێک دەکات بۆ سەر بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق و بە تایبەت کەربەلا، داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکات بە هەموو توانا شوێنە دیپلۆماسیەکانی ئێران بپارێزن لە رق و تووڕەیی خۆپیشاندەران .
عەبباس مووسەوی ڕاشیدەگەێنێت نیگەرانی خۆمان لە رێگەی تایبەتەوە گەیاندۆتە بەرپرسانی عێراقی .
ئەو هەڵوێستەی ئێران لە کاتێکدایە دووشەممەی رابردوو کۆنسولخانەی ئێران لە “کەربەلا” لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەشێکی ئاگر تێبەردرا و وێنەی خومەینیان خستە ژێر پیی خۆیان وداوای دەرچوونی ئیرانیان لە عێراق دەکرد