مەزڵووم کۆبانێ داوایەک ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لە تازەترین لێداون دا بۆ کەناڵی رووداو داوایەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات .
مەزڵوم کۆبانێ بە ئاماژەدان بە قۆناغی مێژوویی ئیستای ناوچە و کوردستان داوای هاودەنگی و پێکەوە کارکردنی کوردان دەکات و وێڕای ئەوەی داو لە لایەنەکانی گشتی باشوور دەکات بۆ هاودەنگی و پیکەوە کار کردن ، ڕاستەوخۆ داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد پێویستیمان بە هاوکاری بەرێزیانە .
هاوکاتیش ئاشکرای دەکات لە گەڵ هەموو لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیان بووە ، هەمووشیان ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و بەرژەوەندی نەتەوەیی دەربڕیوە .’
مەزڵوم کۆبانی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ئێستا کورد دۆستی هەیەو دەیانەێت بە ئامانجمان بگەیین ،بۆیە تەبایی و بەرژەوەندی گەڵ گرێدراوی یەکڕیزی و هاودەنگی حزبەسیاسیەکانی کوردستانییە .