جارێكی‌تر به‌هۆی یه‌كێتیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان دواكه‌وتن
خواكوڕك
بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی پارتی سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆڕان كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكورك كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ڵ پارتی ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی گه‌شتێكی تایبه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كان دواخراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵی ناوه‌ندی بڕیار رایگه‌یاندووه، له ئێستادا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له وڵاتی ئیتاڵیایه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت و تاوه‌كو دوای 20/12 ناگه‌ڕێته‌وه كوردستان
رۆژی 20/11/2016 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌بێت دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه، به‌م مه‌به‌سته‌ش پارتی وه‌كو ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م بۆ ئه‌م په‌یامه، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجام داوه.