وەزیری پەروەردە سزای ئەو بەڕێوەبەرە دەدات كە مەنهۆڵی بە قوتابی پاك كردۆتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند كە پاككردنەوەی مەنهۆڵی قوتابخانە بە قوتابی جێی قبوڵ نییە و بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیەی ئەو كارەی كردووە لە ئەركەكەی دوور دەخرێتەوە.

لەسەر بڵاو بوونەوەی ئەو وێنە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە رێی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلآیەتی فەیسبوك شەوی رابردوو نوسیویەتی “وێنەیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەک و شێوازێکی ئیداری”

جەختیش دەكاتەوە كە، پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا کە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەکار لادەدرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر.
Back to top button