سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە، موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.