بەردبارانی کردنی خولانەوەیەکی هاوبەشی تورکی ڕوسی لە باکووری سوریا

خولانەوەیەکی سەربازی هاوبەشی تورکی ڕوسی تووشی هێرش و بەردباران کردن هات لەکاتی تێپەڕبوونیان لە نزیك شاری کۆبانی و لە گرتەیەك دا خەڵکە توڕە و ناڕازی بەدیار دەکەون کاتێ تانك و زریپۆشی هێزە هاوبەشەکە بەردباران دەکەن و بە دەیان کەس توانیان بەسەر تانکێکی پۆلیسی سەربازی ڕوسی بکەون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند خۆلانەوەی هێزە هاوبەشەکەی تورکی و ڕوسی لە ڕووبەری 72 کیلۆ مەتر و بە قووڵایی 5 کیلۆ مەتر لە سنووری تورکیا دەسوڕێنەوە و لەم ئۆپەراسیۆنە دا فڕۆکەی ئاراستەکراو بەشدارە بۆ چاودێری ناوچەکە و دڵنیایی لە دوورکەوتنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

سەرچاوە : سکای نیــوز

 

Back to top button