سوریا گه‌ڕه‌كه‌ گه‌مارۆ دراوه‌كانی حه‌له‌ب ده‌كاته‌ دۆزه‌خ

خواكوڕك

رژێمی سوریا له‌ پێشڕه‌ویه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ كۆنتڕۆل كردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ماون، و ئه‌مرۆش گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كردۆته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی سوری (سانا) بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای سوریا به‌ته‌واوی گه‌ڕه‌كی شێخ سه‌عید له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ش له‌ سه‌دا 90ی شاره‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌ده‌وه‌.

له‌لایه‌كیتر به‌هۆی وێران بوونی شاره‌كه‌یان دوای هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سوریا زیاتر له‌ 13 هه‌زار دانیشتوانی شاره‌كه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ئاواره‌بوون، وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیادا هاتووه‌.

Back to top button