پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك كه فەرمانی له سێداره‌دانی هەبوە، خۆی رادەستکردوە
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6 ى 11 ى 2019 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا لیوای ماف عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى 23 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردو 23 تۆمەتبار ده‌ستگیركراون له‌و ژماره‌یه هەشت تۆمەتباریان خۆیان راده‌ستكردوه كه یه‌كێكیان سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌سه‌ر شەش حاڵه‌تی كوشتن چەند تۆمەتبارێک ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، هاوکات له‌سه‌ر حەوت حاڵه‌تی دزیکردن 12 تۆمەتبار ده‌ستگیركراون، دو کەسی دیکەش كه تۆمه‌تباربون به ته‌قه‌كردن، رێگری و چونه سه‌رماڵی خه‌ڵكی ده‌ستگیركران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبوه”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، “كه‌سێك كه فەرمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوه و پێشتر چوبوه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خۆپی حشاردابو خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد، دو کەسی دیکەش كه تۆمەتباربون به شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل به تایبه‌ت له ناوبازاڕ و نزیك بانكه‌كان ده‌ستگیركراون”.