دوێنی 5ی 11ی 2019 لە دیداری میری سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند كە لەگەڵ ژەنەراڵ مەزلووم كۆبانێ بەردەوام لەسەر خەتە و هەروەها راشی گەیاند، كە دیداریان هەبووە لەگەڵ ژەنەرەڵ مەزلووم كۆبانێ و پالپشتی تەواوی خۆشیان بۆ بەدیلی شەڕ كە دانووستاندن و گفتووگۆیە خستۆتە روو، هەروەها راشی گەیاند دەبێت واز لە تۆمەتبار كردن بهێنن و دان بە حەقیقەت و دەرس لە مێژووی كوردستان وەربگرین و فێری رەخنە گرن لەخۆمان بین، بەوەی لەكوێ هەڵەمان كردووە”.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریایی دیموكرات ژەنەراڵ مەزلووم كۆبانێ لە دیدارێكی دا لەگەڵ كەناڵی رووداو داوا لە سەرۆك بارزانی بەتایبەتی دەكات كە پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان تێپەرێنن و هەروەها راشی گەیاند” داواکاریمان لە بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان بەتایبەت سەرۆک بارزانی ئەوەیە رۆڵێکی ئەرێنیان هەبێت، بۆ ئەوەی بزووتنەوەی کوردی ببێتە یەک لەم بەرخۆدانە”.
مەزڵووم کۆبانێ لەبارەی یەكرێزی گەلی كوردستان هەروەها گوتیشی” بۆ ئەو مەبەستە چاومان بە نوێنەری تەواوی لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان کەوتووە و لەگەڵیان کۆبووینەتەوە، رای ئەوان ئەرێنی بووە و گوتوویانە چیان بکەوێتە سەرشان بۆ ئەنجامدانی ئامادەن، ئاماژەی بەوەشکرد “رۆژئاوای کوردستان بە دۆخێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت، تورکیا هێرشی دەستپێکردووە و هەندێک هاوسەنگی نێودەوڵەتی دروستبوون. هێزە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمەکە بوونیان هەیە، دانووستاندن لەگەڵ هەموو لایەک ئەنجامدەدەین، لەو چوارچێوەیەش لەگەڵ ئەمریکی و رووسییەکان و حکومەتی سووریاش دانووستاندن ئەنجامدەدەین”.
ژەنەراڵ مەزلووم كۆبانێ هەروەها گوتیشی”ئەو لایەنانەی دەیانەوێت گەلی کورد لەنێوبەرن، کۆمەڵکوژی ئەنجامبدەن و کورد لە زێدی خۆیان دەربکەن، دەوڵەتی تورکیا و جیهادییەکان و ئەو شۆڤێنیانەن، کە لەگەڵیاندان، بەڵام ئێمە کەسانی دۆستمان هەن و دەیانەوێت دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان پارێزراوبێت و گەلی کورد بە مافەکانی خۆی بگات. بۆیە دەڵێم ئێمە بە قۆناخێکی مێژووییدا تێدەپەڕین”.
مەزڵووم کۆبانێ هەروها راشی گەیاندووە”ئەو بڕیارانەی پەیوەندی بە چارەنووسی گەلەکامانەوە هەیە، وەکو هێزەکانی سووریای دیموکرات دەمانەوێت تەواوی بزاڤی سیاسی لەگەڵمان بن و پێکەوە بڕیاربدەین. هەر بڕیارێک بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان بیدەین نامانەوێت وەکو هێزەکانی سووریای دیموکرات تەنیا ئێمە بڕیاربدەین، بەڵکو دەمانەوێت تەواوی بزووتنەوەی سیاسی گەلی کورد لە رۆژئاوا (رۆژئاوای کوردستان)بەیەکەوە بڕیاربدەین، هەروەها گوتیشی لە رۆژانی ئایندەمان هەر کەس لەئاستی خۆیەوە دەستبخاتە ژێر بەردێک و بەرزیبکاتەوە و فیداکاری خۆی نیشانبدات، بۆئەوەی بتوانین یەک گوتاری کوردیمان هەبێت. هەڵوێستی کورد یەکبخەین و بڕیاری کورد بکەینە یەک، تەواوی بزاڤی سیاسی کورد لەگەڵ هیزەکانی سووریای دیموکرات بەیەکەوە بڕیاری دروست بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان بدەین”.
هەروها لەبارەی هەڵەوكانی سەرۆك بارزانی ژەنەرەل مەزلووم كۆبانێ گوتیشی “هەڵبەتە بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان لەو بابەتەدا رۆڵێکی گرینگیان هەیە، ئێمە دەزانین زۆر لایەنی کورد ئەوانەی گوێیان لێدەگیرێت لەگەڵ ئەواندان، داواکاریمان ئەوەیە بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان بەتایبەت سەرۆک بارزانی رۆڵێکی ئەرێنیان هەبێت لەم قۆناخەی ئێمە کاری لەسەردەکەین بۆئەوەی بزووتنەوەی کوردی ببێتە یەک لەم بەرخۆدانە دا”.
Post Views: 88