ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی بارودۆخی کوردستان و عێراق شی دەکاتەوە
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیبه‌یتێكی تایبه‌تدا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بخاته به‌ر باس.
دیبه‌یته‌كه له ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)، دوایین رۆژی دیداری مێری 2019 لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەولێر و بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناوخۆیی و دەرەوە، ساز دەکرێت.
دیبه‌یته‌كه‌ی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان كاتژمێر (04:30)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رپه‌رشتیاری دیداری مێری، دیبه‌یته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.