وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: یەکەم هەنگاوی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەستیپێکرد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ”یەکەم هەنگاوی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەستیپێکرد”.

دکتۆر محمد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” بڕیاردرا ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە تا ئێستا پابەند نەبوونە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی نوێی هەڵگرتن و کۆگا کردنی دەرمان ئەوا لە سەرەتا مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان ڕادەگیرێت و مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت”.

دکتۆر محەمەد دەشڵێت “لە کەرتی گشتی و تایبەت تا ماوەی یەک مانگ، دواتر ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرپێچی و پابەند نەبێت بە ڕێنمایێەکان لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەت کارکردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە و کۆمپانیاکەی دادەخرێت بە یەکجارەکی”.

Back to top button