له‌ناو بازاڕی سۆران كه‌سێك كوژراو سێی دیكه‌ش بریندار بوون
كاتژمێر 11:40 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له ناو بازاڕی سۆران ده‌ستڕێژی گولـله كرایه سه‌ر چه‌ند دووكاندارێك و به‌هۆیه‌وه كاسبكارێك كوژراو سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
حەتەم عەلی، بەرپرسی بەشی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكەوتنی سۆران رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كوژراوێك و سێ كەس بە برینداری گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی، بەهۆی سەختی دوو له بریندارەكان، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كران، كوژراوەكەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران، به‌ڵام تا ئێستا نازاندرێت شەڕەکە لەسەر چی ڕووی داوە و پاڵنەرەکانی چین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە چەند وێنەیەك بڵاو کراونەتەوە کە باس لەوە دەکرێت، دوو لە بریندارەکان برا و برازای کوژراوەکەن.
هه‌واڵه‌كه نوێ ده‌كرێته‌وه