باڵیۆزخانەی ئەمریكا: پێویستە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند پێویستە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت و ئیدانەی كوشتن و رفاندنیشیان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی لەبارەی بارودۆخی عیراق و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی عیراقێكی ئارام و گەشەكردو كەتوانای بەرگریكردن لەگەلەكەی هەبێت لەبەرامبەر گروپە توندئاژۆكان و بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی هەوڵی لە كەداركردنی سەروەری و دیموكراتییەكەی دەكەن.

باس لەوەشكراوە  لەكاتێكدا تەواوی جیهان بەپەرۆشەوە چاودێری گۆڕانكارییەكانی عیراق دەكات، پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق و سەركردە سیاسییەكان بەدەم داوای هاوڵاتیانی عیراقییەوە بێن كە داوای چاكسازی دەكەن، لەبەرئەوەی عیراق هیچ داهاتوویەكی نابێت بە سەركوتكردنی گەلەكەی.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت، ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەكەین و پێویستە گەلی عیراق خۆیان بە ئازادی بڕیارلەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

 

Back to top button