خۆپیشاندەران هەردوو بانکى رەشید و رافیدەینیان لە بەغدا داخست
لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان لە پارێزگاکانى خوارەو ناوەڕاستى بەغدا تا ئێستا بە سەدان کەس کوژراون و بە هەزارانى دیکەش بریندار بوونە, میدیاکانى عێراقیش ئاشکراى دەکات بە هۆى فشارى خۆپیشاندەران لە بەغدا هەردوو بانكی مەركەزی و رافیدەین داخران.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی عیراق خۆپیشاندەران چوونەتە گۆڕەپانی “وەسبە” لە ناوچەی حافز ئەلقازیتا دەگاتە پردی شوهەدا، هەرچەندە هێزە ئەمنییەكان هەوڵیاندا بە گازی فرمێسك و گولە بڵاوەیان پێ بكەن بەلآم بێ سوود بوو، پردەكە داخراوە و برینداریش لە ریزی خۆپیشاندەران هەیە.
فەرمانبەرانی هەردوو بانكەكە ئاشكرایانكردووە كە ئەوان لە ناوەوە گەمارۆ دراون و دەرگای بانەكانیشان داخستووە بۆ پاراستنی لە هەر كارێكی تێكدەرانە.