فەرمانى دەستگیرکردن بۆ قایمقام و ٢٣ ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە دەرچوو

 

 

لە چوارچێوەى هەوڵەکانى حکومەتى عێراق بۆ چاکسازى  و رووبەوڕوو بوونەوەى گەندەڵى لە پارێزگاى دیالەى باشورى بەغدا فەرمانى دەستگیر کردن بۆ ٢٣ ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى ئەو پارێزگایە دەرچوو.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردۆتەوە کە بە هۆى تێوە گڵانى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە بە گەندەڵى و بە هەدەر دانى سامانى گشتى دەستەى دەستپاکى  فەرمانى دەستگیر   کردنى بۆ ٢٣ ئەندامى ئەنجومەنەکە دەرکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر فەرمانى دەستگیر کردن بۆ قائیمقامی قه‌زای دیوانییه‌ ده‌رچووه‌ و ئه‌ویش تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵی.

 

Back to top button