سەعدى پیرە دوعا دەکات لە کۆنگرەى یەکێتى هیچ شتێک روونەدات

 

 

لەگەڵ نزیک بوونەوەى وادەى سازدانى کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى نیشتمانى کوردستان, ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى ئەو حزبە رایدەگەیەنێت ماوەى ٤٠ ساڵە یەکێتى بە تەوافوقى بەڕێوەدەچێت, لە ئەگەرى سازدانى کۆنگرەى دەبێت دوعا بکەین کە هیچ شتێکى خۆراپ روونەدات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاندووە: ” هەنگاوەکانى بەستینى کۆنگرە بەرەو پێش دەچن بە تایبەت کارە هونەرەیەکانى کۆنگرەى چوارەم بەرەو کۆتاى دەڕۆن تەنها ماوە لەگەڵ چاودێرى کردن ناوى خواى لێبێنین و مانگى ١٢ کۆنگرە ببەستین.

ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە بارەى دواخستنى کۆنگرەى حزبەکەى رایدەگەیێنێت کە ئەمە ئەگەرێکى کراوەیەوە بە تایبەت ئەگەرھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ھەرێم ھەبێت، یان بەشێکی کادیرە سەربازییەکانمان شەڕی بەرپەرچدانەوەی ئەو ھەڕەشەیە بکەن، ئەوکاتە ڕەنگە شتێکی دیکە بکەین“.

سەعدى پیرە لە بارەى شێوەى بەڕێووە چوونى کۆنگرەو ئەگەرى سازدانى تەوافوق رایدەگەیەنیێت، ئەگەر هەیە پێش کۆنگرە باڵەکانی حزبەکە بگەنە سازان. سەعدی پیرە گوتی: ”یەکێتی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دامەزراوەکانی بەڕێگەی تەوافوقی بووە“.

هیوای ئەوەشی خواست لە کۆنگرەی چوارەمدا ”ھەموو ھەڤاڵەکانمان ئەزموونی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێ بکەن، ئیشەڵا ھیچ شتێک لە کۆنگرەدا ڕوونادات“.

 

Back to top button