بومەلەرزەیەکى بەهێز ئێرانى هەژاند
لەگەڵ ئەوەى لە ساڵى ٢٠١٩ زۆرترین بوومەلەرزە وڵاتى ئێرانى هەژاندووە دەزگاى چاودێرى بوومەلەرزەى ئێران رایگەیاندووە کە ١٢ جار لە ماوەى تەنها ساڵى ٢٠١٩ بوومەلەرزە ئێران بهەژێنێت و هەروەها بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری بەندەرێکی پارێزگای هورمزگانی لە باشووری ئێران هەژاند.
میدیا فەرمیەکانى ئێران بە پشت بە ستن بە زانیاریەکانى بوومەلەرزانیی ئێران رایانگەیاندووە، سەعات 11:10ی پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.11.6 بە کاتی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 5.4 بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی (ڕویدەر)ی سەر بە بەندەر (خومیدەر)ی لە پارێزگای هورمزگانی هەژاندووە.
هەروەها رایانگەیاندووە سەنتەری بوومەلەرزەکە ناوچەی (جەیحوون و گەرووی دالان)ی سەر بە شارەدێی ڕوویدەر بووە تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی بوومەلەرزەکە و ڕێوشوێنی تایبەت گیراوەتە بەر.
بە پێى زانیارى میداکانى ئێران بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی داڕووخانی شاخێک لە گەرووی (دالان)، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.