پشووی رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام یەکلایی کرایەوە
جوتیار عادل گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام رایگەیاند, کە پشووی رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام رۆژی شەممەی داهاتوە و رۆژی یەک شەممە دەوامی فەرمییە.
لای خۆشییەوە نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند هەموو ساڵێک رۆژی 12-ی رەبیعول ئەوەل رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەرە (د.خ)و لەو رۆژەدا پشووی فەرمی بوە.
لەبارەی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دواخستنی پشوەکە بۆ رۆژی یەک شەممە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری فەرمی حکومەت دیاریکردنی رۆژی شەممەیە وەک پشووی فەرمی و ئەوەش کەوتراوە قسەی حکومەت نەبوە.