گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: هه‌ر خۆپیشانده‌رێك رێگا و پرده‌كان دابخات رووبهوڕووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ر كه‌سێك له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵبدات رێگاكان دابخات به‌ناوی خۆپیشاندان ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و ڕووبهوڕهووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم خهرلهف گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق چه‌ند خۆپیشانده‌رێكی تۆمه‌تباركرد كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كان جلی سه‌ربازیان پۆشیوه.
ئه‌وه‌شی گوت كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌وردی چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه نزیكی بنكه سه‌ربازیه‌كان نه‌كه‌ونه‌وه.