رووسیاو فه‌ره‌نسا نیگه‌رانن له‌ زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ لایه‌ن ئێران

 

دوای ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کارەکانی بۆ پێشخستنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی خێراتر کردووە و هەنگاوێکی دیکە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی دوور کەوتەوە، فەرەنسا و رووسیاش نیگەرانن فەرەنسا هۆشداریی داوە لەوەی ئێران دەیەوێت لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکشێتەوە و بە ئاماژەیەکی خراپی دەزانێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش، هەمان هەڵوێستی فەرەنسای هەبووە و دەڵێت، ئەم هەنگاوەی ئێران مەترسیدارە و داوای لە تاران کرد بەندەکانی رێککەوتننامەکە جێبەجێ بکات وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانییەکانی مۆسکۆ، ئەوەشی نەشاردەوە کە هۆکاری ئەم هەنگاوە ئێران بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتننەکە دەگەڕێتەوە

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ بەهرۆز کەمالوەندی، وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە رێگای تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سه‌دا چوار پۆینت پێنج بەرزدەکەنەوە ، واشنتن لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی دووهه‌زار پازده‌ی ئەتۆمی ئێران کشایەوە و سزای تووندی بەسەر ئێراندا سەپاند، لە بەرامبەردا، ئێران هەڕەشەی کشانەوەە لە رێککەوتننامەکە و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەکات.

Back to top button