نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 10 رۆژی رابردوو 97 خۆپیشانده‌ر له عێراق كوژراون
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق ناسراو به یونامی دووه‌م راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه و رایگه‌یاند: ته‌نها له ماوه‌ی ده رۆژدا نه‌وه‌د و حه‌وت كه‌س له خۆپێشانده‌رانی عێراقی كوژراون و به هه‌زاران كه‌سیش دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات داوای راگرتنی تووندوتیژییه‌كان له دژی خۆپێشانده‌ران ده‌كات. هه‌یه.
ئه‌مه دووه‌مین راپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی عێراق ناسراو به یونامییه كه بڵاوكرایه‌وه و باس له پێشێلكارییه‌كانی ماوه‌ی بیست و پێنجی تشرینی یه‌كه‌م تا چواری تشرینی دووه‌م ده‌كات كه بوونه‌ته هۆی كوژرانی نه‌وه‌د و حه‌وت كه‌س و بریندار بوونی هه‌زارانی دیكه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌كانی سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هێزه چه‌كداره‌كانی تر، دانبه‌خۆداگرتنی زیاتریان پێوه‌دیار بووه، به‌تایبه‌تیش له به‌غدا
. له‌مباره‌وه جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، رایگه‌یاند: ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها به زه‌قی باس له‌و ناوچانه ده‌كات كه پێویستیان به كاری به‌په‌له هه‌یه بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژیی قێزه‌ون هه‌روه‌ك چۆن جارێكی تریش جه‌خت له لێپێچینه‌وه ده‌كاته‌وه.
هه‌وره‌ها خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها بڕینی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رایگه‌یاند: له قوناغی دیجیتاڵی ئه‌مڕۆدا، ژیانی رۆژانه به شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاوانه پێویستی به هێلی ئه‌نته‌رنێت هه‌یه و بۆیه هه‌ر جۆره بڕینێكی ئه‌و هێله و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، نه‌ك هه‌ر ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و ئیشوكاریان به‌ڵكوو پێشێلكردنی ئازادیی راده‌ربڕینیشه.