سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پیشكه‌شی شاژنی بریتانیا كرد

ئه‌مڕۆ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له كۆشكی باكنگهام له له‌نده‌ن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به شاژن ئه‌لیزابسی دووه‌م شای بریتانیا پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه تا پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی جۆنسن به فه‌رمی هه‌ڵمه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵات ده‌ست پێ بكات.
جۆنسن چاوی به به شاژن كه‌وت و داوای لێ كرد ڕێگه بدات په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و ده‌ست له‌یكگاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد له هه‌نگاوێكی پێویستی ڕۆتتینیدا تا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكات كه له دوازده‌ی كانوونی یه‌كه‌می دادێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواتر جۆنسن له وتارێكدا له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌نگده‌رانی له شانۆگه‌رییه‌كی ترسناك ئاگه‌داركرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت و جێریمی كۆربین سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر به‌خۆی سه‌ربكه‌وێت ئه‌و كات یه‌كسه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی ده‌رچوون له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا مۆرده‌كات.