سۆران عومەر بانگەشەی بۆ تیرۆر دەكات

خواكوڕك
 
ئەوكچە تەمەن 18 مانگییەی لە شاری دهۆك، دوای 10 رۆژ لە دیارنەمانی تەرمەكەی بە پارچەكراوی لە گوندەكەی (بەرئاشی) دۆزرایەوە، پاشان تاونبارەكە دەسگیر دەكرێت و رۆژی 10/7/2016 دادگای تاوانی یەك بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ (ع.ح.ع) تەمەن 22 ساڵ دەركرد. دادگای پێداچوونەوەش لە رۆژی 19/10/2016 سزاكەی پەسەند كرد.
 
لەو بارەیەوە باوكی مینا سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەكەن كە رۆڵیان هەبووە لە دۆزینەوە و بەسزاگەیاندنی بكوژی مینا. گوتیشی “سوپاسی هەموو لایەنە ئەمنییەكانی دهۆك دەكەین هەرزوو رۆڵیان بینی لە بەدواداچوون و ئاشكراكردنی بكوژی منداڵەكەمان تاوەكو بەسزاگەیاندنی”.
 
لەبەرامبەردا سۆڕان عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە، نەدەبوو سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو كەسە بسەپێنێت و جێبەجێ بكرێت.
 
لەبەرامبەر دا چاودێرانی یاسایی پێیان وایە قسەكانی سۆران عومەر بەسیاسی كردنی دۆسیەكەیە، چونكە دادگا پاش هەموو رێكارێكی یاسایی كارەكانی خۆی جێبەجێ كردوو، بەڵام ئەوەی سەیرە سۆران عومەر بێ هیچ بەڵگەیەك یان هیچ زانیاریەك لەسەر دۆسیەكەدا، دێت قسە لەسەر بڕیاری جێبەجێ كردنی سزای سێدارە دەكات.
 
هەروەها چاودێرانی یاسایی دەلێن ئەم لێدوان و قسانەی سۆڕان عومەر بانگەشەیە بۆ كاری تیرۆرستی و ئه تككردن مرۆڤ، لەكاتێكدا تاوانیار دیارە و رێكاری یاسای لە دادگا بەرامبەر بەو كیسە گیراوەتە بەر تەواو بووە،
 
چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو دۆسیە دەلێن، بوونی كەسێكی گوماناوی وەك سۆران عومەر لەسەرۆكی مافی مرۆڤ لەپەرلەمان، بەئاوێنەی ئەو دۆخە نالەبارەی ناوەخۆی كوردستانە دەزانن، لەكاتێكدا سۆران عومەر بەزاری خۆی باسی ئامادە بوونی خۆی لەكارەساتی ئەتككردن لە خێلی حەمە دەكات، دەلێن، سەرۆكی مافی مرۆڤ خۆی گومانی تیرۆر و ئه تككرداری مرۆڤی لەسەرە و لە هەڵوێستەكانیشی لەبەرامبەر كێسەكاندا لەچوارچێوەی بانگەشەی تیرۆر تەواو دەبێت، بۆیە ناتوانێت بێدەنگ بێت لەبەرامبەر رێكاری یاسای بەرامبەر تاوانباری بكوژی مینا.
Back to top button