پشکێنەرێکی ئاژانسی ئەتۆمی لە ئێران دەست بەسەر دەکرێت

 

چەند دیپلۆماتێکی نزیک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە ئێران چاودێر و پشکێنەرێکی ئاژانسی ئەتۆمی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کردووەو هەموو بەڵگەکانی وەک پێناسەی بەرپرسیارەتی  لێ ئەستاندووە .

 

هاوکات دیپلۆماتکاران بە ئاژانسیان ڕاگەیاندووە ، ئەو کردارەی ئێران بۆ ئازار دانی چاودێران و بەرپرسانی ئاژانسی ئەتۆمییە

 

ئەم هەوالە وەک ڕاپۆرتی تایبەت ڕەوانەی بەشی دیپلۆماسیەتی گشتی ئاژانس لە ئێران کراوەو پشتڕاستیش کراوەتەوە .

 

ئاژانس رایدەگەێنێت دەستبەسەرکردنی پشکێنەرەکەیان لە کاتێکدا بووە کە ویستوویەتی سەردانی ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز بکات

Back to top button