ئەردۆگان : ژنەکەی ئەبووبەکر بەغدادیشمان لە سووریا دەستبەسەر کردووە
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی چووارشەممە ڕایگەیاند هێزەسەربازیەکانیا ن لە سووریا توانیویانە ژنی ئەبووبەکر بەغدادی رێبەری کوژراوی داعش دەست بە سەر بکەن .
ئەردۆگان بە ئاماژەدان بە کەمپینی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکی بۆ کۆتایی هاتن بە هێرش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و کوشتنی ئەبوو بەکر بەغدادی لە مانگی ڕابردوودا گووتی : لیرەوە بۆ یەکەمجار ڕایدەگەێنم ئێمە بووین ” ژنی ) بەغدادیمان دەستگیر کرد، بەڵام نەمانکردە هەراو هوریا .
هەروەها ئەوە ئێمە بووین خوشک و برای ئەبووبەکر بەغدادیمان دەستبەسەر کرد و بەردەوامیش دەبین .