داعش هانی شوێنکەوتووانی دەدات ئاگر هەڵبگرسێـنـن
ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئاشکرایان کرد کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هانی شوێنکەوتووانی دەدات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا ئاگر هەڵبگرسێـنـن و لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن ئیکزامینەر گوتی لایەنگرانی داعش ناویان لە خۆ ناوە ” قوڕەیش ” و چەندین پۆستەری پڕوپاگەندەیان بڵاوکردووتەوە و هانی شوێنکەوتووانی دەدات بۆ هەڵگیرساندنی ئاگر
لەم پۆستەرەی کە داعش بڵاوکراوی کردووتەوە نوسراوە ئاگر هەڵگرسێنـن لە دارستانەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا چونکە ئەم کارە ئازاریان دەدات و شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا گاڤن نیوزوم بارودۆخی لەناکاوی ڕاگەیاند بەهۆی شەپۆڵی ئاگرەکان کە تووشی ناوچەکەیان هات و بووە هۆی دوورخستنەوەی سەدان هەزار کەس
سەرچاوە : شەفەق نیوز