قاسم سلێمانی و پێڵاوی عەرەب ، پێش گەیشتنی بۆ نەجەف

 

لـە شۆڕشەکەی عێراق پێڵاو بەکار هات دژی سەرکردەکانی ئێران بۆ ڕەتکردنەوەی فەرمانڕەوایی و ملکەچی و پاش بەکارهێنانی پێڵاو دژی ڕژێمی سەدام لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەکەی ئەمجارەش پێڵاوەکان گەڕانەوە دژی ئێران و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر سوکایەتی کردن بە جیهانی عەرەبی چونکە بەردەوام قاسم سلێمانی دەست لە کاروباری عێراق وەردەدات و هەمیشە بە نهێنی سەردانی نەجەف دەکات

 

لە ساڵی 2008 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دا ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا جۆرج بۆش بۆ دەربڕینی توڕەیی لە داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێراق و ئێستاش خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەهەمان شێوە وێنەکانی عەلی خامەنەئی و قاسم سلێمانیان و فەرماندە ئێرانیەکانیان داوەتە بەر پێـڵاوەکانیان و چەندین بارەگای حیزبی و میلیشیاکانی ئێرانیان سوتاندووە

 

سەرچاوە : العربیە نێـت

Back to top button