لە هەرێمی کوردستانەوە “کوارگ ” هەناردە دەکرێت

 

وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت لە مانگانی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستانەوە قارچک هەناردەی وڵاتان دەکات .

 

هۆکاری ئەم تواناییە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ٧ پرۆژەی هاوچەرخی پێگەیاندنی قارچک لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە گەڕدان .

 

ئەم ٧ پرۆژە کە لە ئیستادا هەڵگرتنەوەی رۆژانەیان دەگاتە ١٦ تۆن ، لە زیک بە دوو مانگی داهاتوودا بە هۆی فراوان کردنی هۆڵی چاندن بەرهەمی رۆکانە دەگاتە ٢٢ تۆن و دەتوانێت ڕەوانەی شارەکانی تری عێراق و تەنانەت دراوسێکانیشی بکات .

 

حوسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشت و کاڵ دەڵێت قۆناغێکی باشمان لە بەرهەمهێنانی کوارگ بڕیوە ، بەجۆرێک لە بەشی خۆبژیویدا لەم بەرهەمە سەربەخۆ بویین

 

Back to top button