ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی مانۆڕێک بۆ چۆنیەتی پاراستنی  کەشتیوانی  کەنداوبەرێوە دەبەن

 

هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەرێوەبردنی مانۆڕێکی دەریایی لە کەنداو ، دەیەوێت هاوپەیامنەکانی ئامادە بکات بۆ چۆنیەتی پاراستنی ئەمنی کەشتیوانی لە کەنداو .

 

ئەو مانۆرە کە وەک  کاردانەوەیەک بۆ هەر هیرشێک بۆ سەر کەشتیە بازرگانیەکان لەو ناوچە بەڕێوە دەچێت لە ٢١ ی ئۆکتۆبەر دەست پێدەکات و ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت .

 

لەو مانۆڕەدا کە دووهەمین مانۆڕی گەورەیە لەوجۆرە ، ٥ هەزار سەرباز ، ٤٠ کەشتی و ١٧ فڕۆکە لە ٥٠ ولایدا تەیدا بەشدار دەبن .

 

عەلی بن شریدی ، بەرپرسی پووچەڵ کردنەوەی ئەڵغامە دەریاییەکان لە هێزی دەریایی سعوودیا بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای راگەیاندووە ، ئامانج لە بەرێوەبردنی ئەم مانۆڕە ئامادەبوونە بۆ هەر ئەگەرێت بەتایبەتی پووچەڵ کردنەوەی مینە دەریاییەکان کە مەترسی سەرەکین بۆ کەشتیە بازرگانیەکان .

Back to top button