ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە چالاکی نوێی ئێران کۆدەبنەوە  

 

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی وزەی ئەتۆمی کە لە ڤییەننا بەرێوە دەچێت ، ڕاپۆرتی چاودێران و پشکێنەرانی بوواری ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەکرێت .

 

ئیڕان هۆکاری دەستبەسەرکرانی کاتی پشکێنەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە گۆیا هەندێک مادەی جێگەی گومانی پێ بووە .

 

لە ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هاتووە ، کۆبوونەوەی بڕیاردەرانی ئاژانس بۆ تاوتوێی هەموو ڕاپۆرتە گوماناویەکانی سەر ئێرانە .

 

کۆبوونەوەکە رۆژی پێنجشەممە ٧/١١/٢٠١٩ کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە ڤییەننا بەرێوە دەچێت

 

 

یەک لە بەرپرسانی ئاژانس ئاشکرای دەکات ، پشکێنەرێکیان کە لەم رۆژانەدا لە ئێران گەڕاوەتەوە زانیاری نوێی لە سەر چالاکی جێگەی گومانی ئێرانی پێیە

Back to top button