پیاوێکی عێراقی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران لە سوید  دەستبەسەر کرا

 

دادستانی سوید کەسێکی عێراقی بە سیخوڕی بۆ ئێران تاوانبار دەکات

بە وتەی هانس تۆرگن هانسترۆم ، دادستانی سویدی ئەو کەسە عێراقیە کاری کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەرچالاکانی عەرەبی ئێرانی دژی حکومەتی تاران .

 

تا ئێستا ناوی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە ، بە ڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی دادستانی  سویدی ئاشکرای کردووە ئەو کەسە وەک رۆژنامەوان لە وڵاتانی بەلجیکا ، هۆڵەندا و سوید وێنە و فلیمی لە دژبەرانی عەرەبی ئیرانی هەڵگرتۆتەوە .

 

بەرپرسانی ئەمنی سوید  پێشتریش ئێرانیان تۆمەتبار کردبوو لە تیرۆرکردنی ( ئەحمەد مەولائەبووناهێز ) یەک لە دامەزرێنەرانی ( بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانی عەرەبی بۆ ئازادی ئەحواز )

 

بە وتەی چالاکانی سیاسی ئێرانی چالاکی سیخوڕی ئێران لە وڵاتانی دانیمارک ، هۆڵەندا ، بەلجیکا و فەڕەنسا لەم ماوەدا ڕووی لە زیاد بوون کردووە

Back to top button