بزانە هەفتەی داهاتوو مووچە چەند شوێن دابەش دەكرێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە رۆژی پێنج شەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، لە هەفتەی داهاتووش هەریەك لە یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
 
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری بەخواكوڕكی راگەیاند سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هەردوو یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و زێرەڤانی دابەش دەكرێت، پاشان ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت،
 
سەرچاوەكە گوتیشی ئەگەر لەهەفتەی داهاتوو پێ رانەگەیشتین مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكەین، ئەوە مووچەی ئەو وەزارەتە دەكەوێتە هەفتەكەی تر.
 
Back to top button