مباپێ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی له‌ پێناو ریال مه‌درید به‌ كردار ده‌ستپێكرد

کلیان مباپێ فڕەنسی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکرددۆتەوە کە بەم دواییانە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا چەندینجار داوایان لە کلیان مباپی کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو داواکانی رەتکردۆتەوە و ئامادە نییە لە پێناو پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ شازدەکان نوێ بکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردۆتەوە کە زیدانی راهێنەری مێرنگی رۆڵێکی گرینگی دەبێت لە گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی و داواشی لێکردووە تا ئەو کاتەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت چاوەڕێ بکات، چونکە یانەکەی ئەو پارەیەی بەردەست نییە بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

کلیان مباپێ گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و بەرپرسانی یانەکەشی ئامادەن لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، مووچەی ساڵانەی هاوشێوەی نێیمار داسیلڤا بەرز بکەنەوە.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا به‌ به‌های 135 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێ ئێس جی له‌ كۆی 97 یاری 69 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه‌.

Back to top button