له دهۆك دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان سكاڵایان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان تۆمار كرد
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 12/12/2016 هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كوردستانی ئامینه زكری و دلشاد شه‌عبان، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری عێراقی تۆمار كرد.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له كه‌ناڵی دیجله‌ی نزیك له نووری مالكی گوتبووی، “ژنی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ په‌یداكردنی بژێوی منداڵه‌كانیان” كاردانه‌وه‌ی فراوانی توێژه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندبوو كه دوای پشووه‌كان سكاڵا له دژی ئه‌و لێدوان و سوكایه‌تیانه تۆمار ده‌كه‌ن.
دوای تۆماری سكاڵاكانیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئامینە زکری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد، لەگەڵ دڵشاد شەعبان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی، لە دادگا سکاڵایان لە دژی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان سكاڵایان تۆمار کردووە.
هه‌روه‌ها ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئەوانەی کار بۆ پڕۆژەی فیدڕالیکردنی پارێزگاکانی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت کەرکووک بدەنە دەست عێراق و دەڵێن پێشمەرگە میلیشیایە و سووکایەتی بە کەسوکاری شەهیدان دەکەن، ئێمە پێیان دەڵێین بەسە“.