وه‌زارەتی دەرەوەی ئیسرائیل : یارمەتی پێشکەش کوردانی سوریا دەکەین

دوێنێ چوارشەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تسیبی خۆتۆفێلی ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ یارمەتی کوردانی سوریا لە دوای لەشکرکێشی تورکیا لە باکووری سوریا کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس.

هەروەها گوتیشی لە دوای هێرشەکانی تورکیا لە باکووری سوریا ئیسرائیل چەندین داواکاری بۆ هاتووە بە مەبەستی یارمەتی دانی کوردەکان و ئێمە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو تەنگەژەیەی کە کوردەکان پێدا تێدەپەڕن و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین یارمەتیـیان بدەین.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button