عێراق .. فەرمان درا بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕێگاکان دەگرن

ئەمڕۆ پێنج شەممە گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا عەبدالکەریم خەلەف ڕایگەیاند فەرمان دراوە بە هێزە ئەمنیەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و دەستگیرکردنی تێکدەران کە ڕێگاکان دەگرن و پێویستە بە زووترین کات ڕادەستی دادگا بکرێن و داوای لە خۆپیشاندەرە گەنجەکان کرد دوور کەونەوە لە هەموو جۆرە توند و تیژیەك.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا خەلەف گوتی ڕێگا نادەین خۆپیشاندەران پردەکان دابخەن چونکە ڕێڕەوێکی ستراتیجیە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و داواشی کرد بەهیچ جۆرێك نابیت نزیکی بنکە سەربازیەکان بـبنەوە ڕوونیشی کردەوە کە ئاگادارکردنەوەمان بە دەست گەیشتووە کە بەهیچ شێوەیەك تەقە نەکرێت بە ڕووی خۆپیشاندەران.

سەرچاوە : الحــدث نێـت

 

Back to top button