بەڤیدیـۆ .. لە هێرشێك دا گەنجێك هەشت کەسی بە چەقۆ بریندار کرد

ووزارەتی تەندروستی ئوردەن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ناوچەی جەرەش لە باکووری ئوردەن 3 گەشتیاری مەکسیکی و 4 ئوردەنی و سوێسریەك بریندار بوون لە ڕووداوێکی هێرش کردن بە چەقۆ پاشان دەستگیر کرا و یەکێ لە بریندارەکان گوتی هێرشبەرەکە ئاسایی نەبوو و لە کاتی ڕاکردنی هەر کەسێ لە پێشی بوایە هێرشی دەکردە سـەری و بە چەقۆ لێ دەدا.

سادق عەتوم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەرەش گوتی هەموو بریندارەکان لێرەن بۆ چارەسەرکردنیان بەڵام بارودۆخی دوو لە بریندارەکان نا جێگیرە و لە لایەکی دیکەوە موقەدەم عامر سەرتاوی گوتەبێژ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی گشتی گوتی کەسێك بە چەقۆیەکی تـیژ هێرشی کردە سەر چەند گەشتیارێك و ڕێبەرێکی گەشتیاری و کارماندێکی هێزە ئەمنیەکان کە لە هەوڵ دابوو بۆ دەسگیرکردنی.

سەرچاوە : الحـدث نێت
Back to top button