ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیهكی بڵاوكرده‌وه
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی راگرتنی کاتیی مۆڵەتی خوێندن دەدات و دەڵێت، خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان و ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە سکۆلەرشیپی وڵاتانیان وەرگرتووە.
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایدهگهێنێت ، پرسیارێکی زۆرم بۆ هاتووە بە تایبەتی لە یەکەمەکانەوە لەسەر نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٥۸۲ لە ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبەت بە ڕاگرتنی کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی.
راشیدهگهێنێت ، ئەم بابەتە دوێنێ بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ دیوان ژمارە ۹۳۸۸ لە ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێکخراوەتەوە کە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی (زماله) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌شڵێت ، ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن وبەردەوام دەبن بە مەرجێک بە گوێرەی یاسا وپێوەرە کارپێکراوەکان بن.